١. پێویستە بەشداربوو هەست بە خەمۆکی و بێزاری بکات.
٢. ئەگەر بەشداربوو دەرمان بەکاربێنێت بۆ چارەسەرکردنی خەمۆکی و بێزاری، پێویستە لەماوەی سێ مانگی رابوردوودا هەمان دەرمانی بەکارهێنابێت.
٣. بەشداربوو نابێت لە هەمان کاتدا چارەسەرێکی دەروونی تر وەربگرێت.
٤. پێویستە بەشداربوو بزانێت کۆمپیتەر و ئینتێرنێت بەکاربێنێت.
٥. دەبێت تەمەنی بەشداربوو 18 ساڵ یان زیاتر بێت.
٦. پێویستە بەشداربوو بزانێت بە کوردی بخوێنێتەوە.
٧. بەشداربوو نابێت هۆگری ئەلکهوول و ماددە بێهۆشکەرەکان بێت
٨. بەشداربوو پێویستە دانیشتووی یەکێک لە وڵاتانی ئەوروپا یان ئەمریکا بێت
پەێوەندی
safin@safin.nu
ئەو کەسانەی کە هەست بە خەمۆکی و بێزاری دەکەن لە ژیانی رۆژانەیاندا، بە خۆرایی و ئانۆنیمی چارەسەر دەکرێن لە رێگای ئینتەرنێتەوە. چارەسەرکردنەکە بریتییە لە توێژینەوەکی سەردەم لە ژێر ناونیشانی (پرۆژەی سەفین). پرۆژەی سەفین بە زمانی کوردی (سۆرانی) لەسەر تۆری ئینتێرنێتدا ئەنجام دەدرێت بە هاوکاری زانکۆی لینشۆپینگ، کە چەندەها توێژینەوەی تێدا ئەنجام دەدرێت دەربارەی چارەسەرکردنی کێشە دەروونیەکان لە رێگای ئینتەرنێتەوە. ئەم پرۆژەیەش، کە دەربارەی کێشەی خەمۆکی و بێزارییە بەشێکە لە توێژینەوەکانی زانکۆی لینشۆپینگ. بەشداربوو دەتوانێت لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیدا چارەسەر وەربگرێت بێ ئەوەی کەس بە بەشداربوونی بزانێت، چارەسەرکردنەکەش بە خۆراییە. ئەم پرۆژەیە بۆ ماوەی هەشت هەفتە بەردەوام دەبێت و چارەسەر پێشکەش دەکات بە پشتبەستن بە رێنمایی کەسانی لێهاتوو و دەروونناس . پڕۆژەی سەفین لە رێکەوتی 27-02-2012 دەست بە چارەسەرکردن دەکات بۆ ژمارەیەکی سنووردار لە بەشداربووەکان. بۆیە پەلە بکە لە خۆناونووسکردن.
ئایا حەز دەکەیت بەشداری بکەیت لە توێژینەوەیەکی زانستی دەربارەی چارەسەرکردنی خەمۆکی و بێزاری؟ ئەم چارەسەرکردنە لە رێگای پرۆژەی سەفین بە زمانی کوردی (سۆرانی) لەسەر تۆری ئینتەرنێتدا ئەنجام دەدرێت. بۆیە بەشداربوو دەتوانێت لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی چارەسەر وەربگرێت. بەشداریکردن لەم پرۆژەیە بە خۆڕاییە.
لە زانکۆی لینشۆپینگ ماوەی چەند ساڵێکە توێژینەوە دەربارەی چارەسەری دەروونی بە رێگای ئینتەرنێتەوە، ئەنجامی زۆر باش و ئومێدبەخشی هەبووە. ئەم توێژینەوەیە ئامانجی ئەوەیە لەوە بکۆلیتەوە ئاخۆ چارەسەرەێکی دەروونی بۆ خەمۆکی لە رێگای ئینتەرنێتەوە بە زمانی کوردی وا دەکات کە نیشانەکانی خەمۆکی و بێزاری کەم بێتەوە و کوالیتی ژیان بەرزبکاتەوە.
ئەم پرۆژەیە بۆ ماوەی هەشت هەفتە بەردەوام دەبێت و چارەسەر پێشکەش دەکات لە بە پشتبەستن بە رێنمایی کەسانی لێهاتوو و دەروونناس.
بەشداربوو ئازادە لە بەشداریکردن لەم پرۆژەیەدا. هەرکاتێک بیەوێت، دەتوانێت کۆتایی بە بەشداربوونی بێنێت، بەڵام گرنگە ئێمە ئاکادار بکاتەوە لەکاتی کۆتاییهێنانیدا بۆ ئەوەی زیاتر نامەی ئاگادارکردنەوەی بۆ ڕەوانە نەکرێت. دیارە جێگای خۆشحاڵی ئێمەیە ئەگەر بەشداربوو هۆکاری بەردەوامنەبوونی لە چارەسەرکردنەکەدا بۆ ئێمە ڕوون بکاتەوە.
زانیاریەکان دەربارەی کەسایەتی بەشداربوو بە هیج شێوەیەک بۆ مەبەستی بازرگانی بەکار نایەن. هەروەها ئەنجامی توێژینەوەکە بە شێوەیەکی نهێنی دەپارێزرێت و هیج زانیارییەکی کەسێنی بەشداربوو لەم پرۆژەیەدا بڵاو ناکرێتەوە. بۆیە هیچ کەسێک، بێجگە لە ئەندامانی چارەسەرکەر لە پرۆژەی سەفین، نازانێت ئاخۆ کێ لەم توێژینەوەیەدا بەشداری کردووە. ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە لەسەر ئاستی گرووپدا بڵاو دەکرێتەوە، واتە هیچ کەسێک زانیاری لەسەر وەڵامی هیچ بەشداربووێک نازانێت بێجگە لە ئەندامانی چارەسەرکەر. لە سەرێکی ترەوە، هەموو کەسێک کە بەشداری لەم توێژینەوەیەدا دەکات، دەتوانێت ئەنجامی توێژینەوەکە بە شێوەیەکی گشتی وەربگرێت. ئەگەر بەشداربوو هەر پرسیارێکی هەبێت لەسەر ئەم پرۆژەیە، دەتوانێت لە رێگای ئیمایلەوە پەیوەندیمان پێوە بکات. پەیوەندیکردن بە ئێمەوە تەنها لە رێگای ئیمایلەوە دەبێت. لە کاتی چارەسەروەرگرتندا، ناوێکی بەشداربوو هەروەها ناوێکی خوازراوی پێ دەبەخشرێت بۆ ئەوەی بەکاری بێنێت. لەهەمان کاتدا ئیمایلەکی نهێنی پێ دەدرێت بۆ ئەوەی هیچ کەسێک نەتوانێت سوود لە زانیاریەکان وەربگرێت
پەێوەندی
safin@safin.nu