١. پێویستە بەشداربوو هەست بە خەمۆکی و بێزاری بکات.
٢. ئەگەر بەشداربوو دەرمان بەکاربێنێت بۆ چارەسەرکردنی خەمۆکی و بێزاری، پێویستە لەماوەی سێ مانگی رابوردوودا هەمان دەرمانی بەکارهێنابێت.
٣. بەشداربوو نابێت لە هەمان کاتدا چارەسەرێکی دەروونی تر وەربگرێت.
٤. پێویستە بەشداربوو بزانێت کۆمپیتەر و ئینتێرنێت بەکاربێنێت.
٥. دەبێت تەمەنی بەشداربوو 18 ساڵ یان زیاتر بێت.
٦. پێویستە بەشداربوو بزانێت بە کوردی بخوێنێتەوە.
٧. بەشداربوو نابێت هۆگری ئەلکهوول و ماددە بێهۆشکەرەکان بێت.
٨. بەشداربوو پێویستە دانیشتووی یەکێک لە وڵاتانی ئەوروپا بێت.