کۆچەر خۆشناو قوتابی قۆناخی دەیەمینی پرۆگرامی دەروناسییە لە زانکۆی لیشۆپینگ. کۆچەر ئەزموونێکی زۆری هەیە لە بواری چارەسەرکردنی چەندەها نەخۆشی دەروونی، بۆ نموونە، خەمۆکی، پەشیو و نیگەرانی، گرفتی خەولینەکەوتن، خولیابوونی ئەلکهول و مادە پێهۆشکەرەکان. گرفتی خێزانی، فۆبیا. کۆچەر بناخەیەکی دروستی پەیداکردووە لە بواری چارەسەرکردن بە رێگای KBT لە ریگەی وەرگرتنی رێنمایکردنێکی پرۆفیشیناڵ لە لایەنی پسپۆری دەروونناسەوە. کۆچەر سەرپەرشتیار و چارەسەرکەرە لە پرۆژەی سەفین، کۆچەرجەندەها ساڵ کاری کردووە لە فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردیەکان لە سوید. هەروەها کۆچەر کاری کردووە وەکو وەرگێر و هەروەها ئەزموونێکی فراوانی هەیە دەربارەی بوارە کۆمەڵایەتی کلتوورییەکانی ملەتی کورد.
safin@safin.nu
شڤان شێرزاد عثمان قوتابی قۆناخی هەشتی پرۆگرامی دەروناسییە لە زانکۆی لیشۆپینگ. رێنماییکاریی شڤان لە لایەن پسپۆری دەروونناسەوە ئەزموونێکی بەربڵاو لە خۆ دەگرێتەوە لە بواری چارەسەرکردنی نەخۆشییە دەروونییەکان لە رێگەی KBT وە. شڤان کاری کردووە لە چارەسەرکردنی خەمۆکی، پەشێو و نیگەرانی، خولیابوونی ئەلکهول و مادە پێهۆشکەرەکان و گرفتی خێزانی. شڤان هەروها ئەزموونی هەیە لە بواری کارکردن وەکو وەرگێر. کاری شڤان لە پرۆژەی سەفین پریتییە لە وەرگێران و جارەسەرکەردن.
safin@safin.nu
داڤید بروهێدە قوتابی قۆناخی دەیەمینی پرۆگرامی دەروناسییە لە زانکۆی لیشۆپینگ. داڤید کاری کردووە لە گەڵ خەمۆکی، پەشیو و نیگەرانی، گرفتی خەولینەکەوتن، هەروەها داڤید ئەزموونی هەیە لە بواری چارەسەرکردنی منداڵ و گەنج. داڤید لە ریگەی رێنماییکردنی تایبەت کاری کردووە لەگەڵ فێرکاری، رینماییکەر، جارەسەری کلینیکی و هەروەها کاری رێکخراویەتی. داڤید وێنەگر و فۆتۆگرافی فیلمە و لە پرۆژەی سەفین بەرپرسیاری بەشی میدیا و بەرهەمهێنانی ڤیدیۆییە.
safin@safin.nu
رۆبێرت دەرووناسی پێناسەدارە هەروەها خاوەن دکتۆرایە لە بواری سایکۆلۆژیای کلینیکی لە زانکۆی لینشۆپینگ. ڕۆبێرت خاوەن ئەزمونێکی زۆرە لە بواری چارەسەکردنی خەمۆکی بە رێگەی ئینتەرنێت. هەروەها رۆبێرت بەردەوامە لە توێژینەوەکردن لەسەر ئەم جۆرە چارەسەرانە.
safin@safin.nu
یێرهاردن ئەندەرسۆن دەرووناسی پێناسەدارە و سایکۆتێراپیستە هەروەها یێرهارد یەکێکە لە دەستپێکەرەکانی چارەسەرپێشکەشکەر لە رێگەی ئینتەرنێتەوە. یێرهارد پرۆفیسۆرە لە زانکۆی لینشۆپینگ و هەروەها لە زانکۆی کارۆلینسکا. یێرهارد لە ماوەی١٠ ساڵ زیاتر تویژینەوەی کردووە لەسەر چارەسەرکردنی دەروونی بە ئەنچامێکی پۆسەتیڤەوە. هەروەها یێرهارد هاوکاری کردووە لەگەڵ چەندەها توێژەری لیهاتوو کە بۆتە هۆی بەرهەمهێنانی باشترین و تازەترین چارەسەر بۆ نەخۆشیە دەروونیەکان لە رێگەی ئینتەرنێتەوە.
safin@safin.nu