١. لە ریگای ئەم لینکەوە: لینکی خۆ ناونووسکردن زانیاری پەیوەندی پێوەکردن بە تۆە تۆمار بکە.
٢. ماڵپەڕی سەفین کۆدێک و لینکێکت بۆ ڕەوانە دەکات بۆ ئەوەی بتوانیت رەزامەندی خۆت پێشان بدەیت بۆ بەشداریکردن لە چارەسەرکردنەکە.
٣. کاتێک رەزامەندی خۆت پێشان دا بۆ بەشداربوون لە چارەسەرکردنەکە، ئیمالێکی ترت بۆ ڕەوانەدەکرێت کە تیایدا کۆدی بەشداربوون لە چارەسەکردنەکەی تێدایە.
٤. دوای ئەمە، لینکێکی ترت بۆ ڕەوانە دەکرێت کە بریتیە لە چەند فۆرمێک. هەر یەکێک لەو فۆرمانە چەندەها پرسیاری دەربارەی خەمۆکی و بێزاری و نیگەرانی لە خۆ گرتووە، کە پێویستە بەشداربوو بە وردی وەڵامیان بداتەوە. وەڵامدانەوەی پرسیارەکان لە کاتی ئاساییدا نزیکەی دوو کاتژمێر دەخایەنێت.
٥. فۆرمی رەزامەندی پێشاندان لەم لینکەدا: فۆرمی رەزامەندی پێشاندان چاپ بکە و تیایدا کۆدی بەشداربوونت بنووسە و دوای واژۆکردن بینێرە بۆ ئەو ئەدرێسەی کە لەسەرووی فۆرمەکە دایە.
٦. دوای ئەوەی فۆرمی رەزامەندی پێشاندان دەگات بە ئێمە، چەند رۆژێک دەخایەنێت تا بتوانین وەڵام بدەینەوە ئاخۆ تۆ مەرجەکانی بەشداربوونت تێدا هەیە یان نا. ئەگەر بڕیار درا کە تۆ دەتوانیت بەشدار بیت لەم پرۆژەیەدا، ئەوا لە رێگای تەلەفۆنەوە چاوپێکەوتنت لەگەڵدا دەکرێت بۆ ئەوەی بڕیاری کۆتایی بدرێت بۆ بەشداربوون لەم چارەسەرکردنە.
٧. ئەو بەشداربووانەی کە لە چارەسەرکردنەکەی پرۆژەی سەفین وەردەگیرێن، لە ڕێگای تیروپشکەوە دابەش دەکرێن بەسەر دوو گرووپدا. ئەم دوو گرووپە لە کاتی جیاجیادا چارەسەر دەکرێن لە رێگای ئینتەرنێتەوە. چارەسەرکردنی بەشداربووانی گرووپی یەکەم لە رێکەوتی ٧ /٢/٢٠١٢ دەست پێ دەکات. چارەسەرکردنی بەشداربووانی گرووپی دووەم دوای کۆتاییهاتنی چارەسەرکردنی گرووپی یەکەم دەست پێ دەکات.
لە دوای تەواوبوونی پرۆگرامی چارەسەرکردن، پەیوەندیت پێوە دەکرێت لە رێگای تەلەفۆنەوە بۆ ئەوەی وەڵامی چەند پرسیارێکی کورت بدەیتەوە، پاشان پێویستە وەڵامی پرسیارەکانی ناو چەند فۆرمێک بدەیتەوە.
سەرنج:
کۆدی رەزامەندی پێشاندان تەنها یەکجار بەکار دێت، بەڵام کۆدی بەشدار بوون لە چارەسەرکردنەکە تا کۆتایی چارەسەرکردنەکە بەکار دێت.