بەشداربوو ئازادە لە بەشداریکردن لەم پرۆژەیەدا. هەرکاتێک بیەوێت، دەتوانێت کۆتایی بە بەشداربوونی بێنێت، بەڵام گرنگە ئێمە ئاکادار بکاتەوە لەکاتی کۆتاییهێنانیدا بۆ ئەوەی زیاتر نامەی ئاگادارکردنەوەی بۆ ڕەوانە نەکرێت. دیارە جێگای خۆشحاڵی ئێمەیە ئەگەر بەشداربوو هۆکاری بەردەوامنەبوونی لە چارەسەرکردنەکەدا بۆ ئێمە ڕوون بکاتەوە.
زانیاریەکان دەربارەی کەسایەتی بەشداربوو بە هیج شێوەیەک بۆ مەبەستی بازرگانی بەکار نایەن. هەروەها ئەنجامی توێژینەوەکە بە شێوەیەکی نهێنی دەپارێزرێت و هیج زانیارییەکی کەسێنی بەشداربوو لەم پرۆژەیەدا بڵاو ناکرێتەوە. بۆیە هیچ کەسێک، بێجگە لە ئەندامانی چارەسەرکەر لە پرۆژەی سەفین، نازانێت ئاخۆ کێ لەم توێژینەوەیەدا بەشداری کردووە. ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە لەسەر ئاستی گرووپدا بڵاو دەکرێتەوە، واتە هیچ کەسێک زانیاری لەسەر وەڵامی هیچ بەشداربووێک نازانێت بێجگە لە ئەندامانی چارەسەرکەر. لە سەرێکی ترەوە، هەموو کەسێک کە بەشداری لەم توێژینەوەیەدا دەکات، دەتوانێت ئەنجامی توێژینەوەکە بە شێوەیەکی گشتی وەربگرێت. ئەگەر بەشداربوو هەر پرسیارێکی هەبێت لەسەر ئەم پرۆژەیە، دەتوانێت لە رێگای ئیمایلەوە پەیوەندیمان پێوە بکات. پەیوەندیکردن بە ئێمەوە تەنها لە رێگای ئیمایلەوە دەبێت. لە کاتی چارەسەروەرگرتندا، ناوێکی بەشداربوو هەروەها ناوێکی خوازراوی پێ دەبەخشرێت بۆ ئەوەی بەکاری بێنێت. لەهەمان کاتدا ئیمایلەکی نهێنی پێ دەدرێت بۆ ئەوەی هیچ کەسێک نەتوانێت سوود لە زانیاریەکان وەربگرێت.