یەکێک لە ئامانجەکانی چارەسەرکردن لە رێگای ئینتەرنێتدا بریتیە لە دۆزینەوەی شێوازی چارەسەرکردنی کاریگەر بۆ نەخۆشیە دەروونیەکانیان. لەساڵانی رابوردوودا چەند توێژینەوەیەکی جیاواز بە ئەنجامی زۆر باش و ئومێدبەخش لەرێگای تۆڕی ئینتەرنێتەوە ئەنجام دراون دەربارەی سۆسیالفۆبیا، پەشۆکان، پەشێویی و نیگەرانی، خەمۆکی و بێزاری. . . تاد.
پرۆژەی سەفین بۆ یەکەم جار دەیەوێت لێکۆلینەوە دەربارەی چارەسەری دەروونی بکات لە رێگای ئینتەرنێتەوە بە زمانی کوردی بۆ خەمۆکی و بێزاری بەئامانجی ئەوەی ئاخۆ نیشانەکانی خەمۆکی و بێزاری لە لای بەشداربووانی ئەم پرۆژەیە کەم دەبێتەوە یان نا؟