(KBT) چارەسەری بێزاری و خەمۆکی دەکات لەرێگای تەکنیکی فیکری و مەعریفییەوە هەروەها لە رێگای شێوازی رەفتارکردن. تەکنیکی فیکری و مەعریفی بە مانای ئەوە دێت، کە مرۆڤ لە شێوەی بیرکردنەوەی خۆیدا بکۆلێتەوە و و هەوڵ بدات بارودۆخە جیاوازەکانی ژیان بە شێوەیەکی واقیعی بخوێنێتەوە، بەمەبەستی گەڵالەکردنی بیرکردنەوەیەکی گەشبینانە بۆ ژیان. بەڵام شێوازی رەفتارکردن بەشێوەیەکی گشتی لەو چاڵاکیانە پێکهاتووە کە مرۆڤ ئەنجامیان دەدات یاخود ئەنجامیان نادات لە ژیانی رۆژانەیدا. لێرەدا هەوڵ دەدرێت بەشداربوو ئەو چاڵاکیانە زیاد بکات کە ئەنجامێکی دڵخۆشکەر و پۆزەتیڤیان هەیە.
لە ماوەی چەند ساڵی رابوردوودا چارەسەری خەمۆکی و بێزاری لە رێگای (KBT) ئەنجامێکی بەرچاو و سوودبەخشی هەبووە. بەشداربووانی ئەم شێوە چارەسەرکردنە هەستیان بە کەمبوونەوەیەکی زۆری نیشانەکانی بێزاری و خەمۆکی کردووە. لە هەمان کاتدا (KBT) هەوڵ دەدات زانیاریەکی بەسوود دەربارەی دووبارەتوشبوون بە خەمۆکی و بێزاری پێشکەش بە بەشداربوو بکات بۆ ئەوەی بتوانێت سوود لەچارەسەری (KBT) بۆ ماوەیەکی درێژخایەن وەربگرێت و هەروەها ئەنجامەکانی خۆی بپارێزێت.
ئەم پرۆژەیە تەنها بۆ ئەو کەسانەیە کە هەست بە بێزاری و خەمۆکی دەکەن. هەر کەسێک نەخۆشی دەروونی تری هەبێت، ناتوانێت لەم پرۆژەیە بەشدار بێت.