بۆ ئەوەی بتوانیت بەشداری ئەم پرۆژەیە بکەیت، پێویستە خۆت ناونووس بکەیت لە رێگای نووسینی ئیمایلەکەت لە سەر مالپەری ( سەفین ) دوای خۆناونووسکردنت، لە رێگای چەند فۆرمێکەوە لێکۆلینەوە دەکرێت سەبارەت بە توانای بەشداریکردنت لەم پرۆژەیە. ئامانج لەوەدا ئەوەیە، ئاخۆ ئەم شێوازە لە چارەسەرکردن بۆ تۆ سوودبەخشە یان نا. هەر کاتێک لەلایەن کەسانی پسپۆرەوە بریار لەسەر بەشداری تۆ بدرێت لەم چارەسەرکردنەدا، ئەوا پەیوەندیت پێوە دەکرێت لە رێگای تەلەفۆنەوە بۆ ئەوەی کاتێکت بۆ تەرخان بکرێت بۆ گفتوگۆکردنی راستەوخۆ لە رێگای تەلەفۆنەوە بە زمانی کوردی. ئەو کەسانەی کە لە توێژینەوەکەدا وەردەگیرێن، بە تیروپشک دابەش دەکرێن بەسەر دوو گرووپی جیاوازدا.
□ گرووپی یەکەم یەکسەر چارەسەر وەردەگرن، کە بریتیە لە پێشکەشکردنی تەکنیکی جیاواز بۆ چارەسەرکردنی خەمۆکی و بێزاری لە رێگای (KBT) .
□ گرووپی دووەم چاوەڕوان دەکەن بۆ ماوەی 10 هەفتە بۆ ئەوەی هەمان چارەسەریان پێشکەش بکرێت وەکو گرووپی یەکەم. لە کاتی چاوەڕوانیدا ئەندامانی گرووپی دوو دەتوانن بەشداربن لە گفتوگۆکردن لە گەڵ یەکتردا لەسەر ماڵپەڕی سەفین. کەسانی پسپۆڕ لە بواری دەروونناسی سەرپەرشتی ئەم گفتوگۆیە دەکەن و کەمێک رێنمایی لە سەر خەمۆکی و بێزاری پێشکەش دەکەن.
دابەشکردنی بەشداربووان بە شێوەی سەرەوە، گرنگە بۆ ئەوەی ئەنجامی چارەسەرکردنەکان بە شێوەیەکی زانستی بەراورد بکرێن و بتوانرێت لە دوا رۆژدا لە چارەسەرکردنی خەمۆکی و بێزاریدا بەکاربێن.
لە کاتی چارەسەرکردندا، بەشداربوو ڕێنمایی زانستی لە کاندیدی دەروونناس (سایکۆلۆگیست) وەردەگرێت لەرێگای ئیمەیلەوە. کاندیدی دەروونناس ڕێنمایی لە پسپۆڕێکی دەروونناسی خاوەن بڕوانامە وەردەگرێت، هەروەها پزیشکێکی دەروونناس بەشدار دەبێت لەم پرۆژەیە بۆ هاوکاری و رێنماییدان لە کاتی پێویستدا.
لە کۆتایی چارسەرکردنەکەدا گشت بەشداربووانی ئەم توێژینەوەیە چەند فۆرمێکی زانستی سەبارەت بە نیشانەکانی خەمۆکی و بێزاری پر دەکەنەوە بۆ ئەوەی ئەنجامی چارەسەرکردەنەکان دیار بکرێن. لە دوای کۆتایی هاتنی چارەسەرکردەنەکە لە ماوەی ٦ مانگ و ١٢ مانگ ئەم فۆرمە زانستیانە لە لایەن بەشداربووەوە پر دەکرێنەوە بە ئامانجی لێکۆلینەوە لە ئەگەری چاکبوونەوەی بەشداربووان بە شێوەیەکی درێژخایەن.